گوشاری ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و رێکخراوه‌و دامه‌زراوانه‌ی که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه‌وه رێگه پێدراون تادێ به‌رفراوانتر ده‌بێت.
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له‌مدواییانه‌دا سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ له ئێران بڵاو بوونه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌که‌ن که ده‌وڵه‌تی ئێران به توندی گوشاری خستۆته سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی یاسایی و له چوارچێوه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتدا کار ده‌که‌ن. به زۆری له بازنه‌ی گیران و سوکایه‌تی کردن به چینی رۆناکبیر و ئه‌وانه‌ی که به چه‌شنی پێشنگایه‌تیی به‌شێک له پێویستیه‌کان و زه‌روره‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن.
وه‌ک بینیومانه ئه‌م گرتن و رفاندنانه ته‌نها تایبه‌ت به رێکخراوه یان N G O یه‌که‌وه نه‌بوو به‌ڵکو هه‌رچه‌شنه رێکخراویک به جۆریک به‌ر په‌لاماری سنوردارکردن و گرتن که‌وتون.
بۆ نمونه محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند سه‌رۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان نزیک به سێ مانگه ده‌سگیر کراوه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که رێکخراوی ناوبراو و بنه ماڵه‌که‌ی بڵاوی ده‌که‌نه‌وه باس له ره‌وشی ناله باری ئه‌و و شێوازی راگرتنی له زیندان و هه‌لسوکه‌وت له گه‌ڵی ده‌که‌ن.
به‌رێز که‌بودوه‌ند کۆمه‌ڵێ تاوانی بێ بنه ما و بێ ئه‌ساسی خراوه‌ته پاڵ و کراوه‌ته به‌هانه‌یه‌ک بۆ قۆڵبه‌ست کردنی و ئێتر هێشتا نادیاره چ حوکمێک چاوه‌ڕوانی ده‌کات.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان رێکخراوێکی فه‌رمی و مۆڵه‌ت پێدراوه له لایه‌ن ئێرانه‌وه که له چوارچێوه‌ی یاسای ئێران و به پێی ئه‌ساسنامه‌ی ناۆخۆیی خۆی که په‌سه‌ندکراوه چالاکی نواندوه.
هیوا بوتیمار یه‌کێ تر له ئه‌ندامانی رێکخراوێکی ناحکومی و فه‌رمی و رێگه پێدراوه له ئێران که پتر له 9 مانگه ده‌سگیر کراوه و سێ مانگیش له‌وه و پێش باڵاترین سزا واته سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
ئه‌و N G Oیه که هیوا ئه‌ندامی بوه و یه‌ک له دامه‌زرێنه‌رانی بوه ته‌نها کاری ژینگه پارێزی و هه‌وڵدان بۆ پارێزگاری له سروشت و جوانیه‌کانی ته‌بیعه‌ته.
سزای سێداره بۆ هیوا بوتیمار که هاوکات له گه‌ڵ عه‌دنان حه‌سه‌نپور روژنامه‌وانی سه‌ر به خۆ له یه‌ک کات و له لایه‌ن یه‌ک قازییه‌وه بڕدرایه‌وه، ناره‌زایه‌تییه‌کی به‌رفراوانی جیهانی و ناوچه‌یی به‌دواوه بوو.
دواین هه‌واڵیش له بوتیمار و حه‌سه‌نپور گواستنه‌وه‌یانه بۆ زیندانی گشتی و به‌خشینی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له ئیتالا به ناوبراوان.
ئه‌م خه‌ڵاته ساڵی پار به‌خشرایه دو رۆژنامه‌نوسی عێراقی که یه‌کیان کورد و ئه‌ویتریان ئاسوری بوو.
هه‌روه‌ها دو ساڵ له‌وه‌و پێشیش به‌خشرایه ئه‌کبه‌ری گه‌نجی ئێرانی که ئه‌ویش له پێناو ئازادی راده‌ربڕین پتر له شه‌ش ساڵ حه‌بس کرا.
روناکی سه‌فا زاده کچه کوردێکی دیکه‌ی بواری ژنانه و یه‌کێ له ئه‌ندامانی که‌مپه‌ینی 1 ملۆێن ئیمزایه له ئێران که به مه‌به‌ستی گۆڕینی یاسای جیاوازی مافی ژن و پیاو له ئێران ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زراوه.
چالاکیه کانی ئه‌م رێکخراوه‌ش ته‌نها له چوار چێوه‌ی یاساکانی ئێران دایه و به شێوازێکی نه‌رم و له سه‌ر خۆ خه‌ریکی ئیمزا کۆکردنه‌وه و هه‌وڵدانه بۆ گۆرینی یاسای دژی ژن له ئێران‌دا.
روناک سه‌فازاده یه‌که‌م ژن نیه له‌و که‌مپه‌ینه دا که‌وتۆته به ر په‌ڵامار و گرتن. بنه ماڵه‌ی روناک باس له‌وه ده‌که‌ن که ناوبراو بێ سه‌ر و شۆینهو له کاتی گرتنیه‌وه تا ئێستا جێگای نادیاره.
دوایین هه‌واڵ که بڵاو بۆته‌وه و ئاژانسه‌کانی دهنگو باسی ئێرانیش پشتراستیان کردۆته‌وه گیرانی عیماد الدینی باقی سه‌رۆکی به‌رگری له مافی زیندانیان له ئێرانه. عیماده‌دین باقی رۆژی یه‌کشه‌مه کاتێ که به بانگهێشتی دادگا ئاماده ده‌بێت له‌وێدا حوکمی ده‌سگیر کردنی ده‌رده‌چێت و یه‌کسه‌ر ره‌وانه‌ی زیندان ده‌کرێ، باقی پێشتریش دو ساڵ و چه‌ند مانگێک گیرابو. ئێران هاوپشتی و پشتیوانی له زیندانیان به به‌شداریکردن له تاوانی زیندانیان له قه‌ڵه‌م ئه‌دات.
باقی جگ له پارێزگاری له زیندانیان به تایبه‌ت زیندانیانی سیاسی چه‌ندین جار به توندی ئیدانه‌ی حوکمی ئیعدامی له ئێران کردوه و بۆ هه‌ڵوه شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران هه‌وڵی داوه.
ئه‌مانه که من ته‌نها له‌م مه‌جاله که‌مه دا به کورتی و به خێرای ئاماژه‌م پێدان له‌و هه‌زاران پێشێلکاریه ئاشکراو به‌ر چاوانه‌ی مافی مرۆڤه له ئێرانه که رۆژانه چه‌ن باره وسه‌د باره ده‌بنه‌وه.
ترسی ده‌سه‌ڵات له رێکخراو و N G O که خۆی رێگه‌ی پێداوه هیچ شتێک بۆ ئێران نایه‌ڵێته‌وه که بتوانێ رایگه‌یه‌نێت که پێشێل کاری مافی مرۆڤ و ئازادی له وڵاتی ئێران‌دا نییه هه‌روه‌ک سه‌رۆکه‌که‌ی له زانکۆی کولۆمبیا رایگه‌یاند و بووه جێگای گاڵته پێکردنی ئاماده بوان و پاشانیش شه‌رمی ئێرانیه‌کان