|
جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت داوای کرد کێشه سنوورییه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێدا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێت
به‌ڕێز عومه‌ر فه‌تاح جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند جارێکی دی، نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانیان له تاران بانگهێشت کردووه و ناڕه‌زایی هه‌رێمی کوردستانیان له به‌رامبه‌ر تۆپبارانکردنی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمدا به کۆماری ئیسلامی ئێران راگه‌یاندووه. جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت له به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت که له که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات په‌خشکرا، رایگه‌یاند: حکومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت به گفتوگۆ کێشه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێدا چاره‌سه‌ر بکرێت و وتی به ڕاستی چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بووین جمهوری ئیسلامی ئێران تۆپبارانی ئه‌و گوندانه بکات که په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی دا هه‌یه. عومه‌ر فه‌تاح سه‌باره‌ت به رێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان (ی.ن.ک) و (پ.د.ک) وتی: ئێستا کار ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانیش ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت. کردی |