Konline / ئا : سامان فاروق :
بۆ یه‌که‌م جار ، زانایان توانیان چه‌ند ته‌وژمێکی نادیار له ناو خۆردا بدۆزنه‌وه که یارمه‌تی گواستانهوهی ووزه‌ی خۆ ده‌دات له بۆشایی ئاسمان ، که به ته‌وژمی ( ئه‌لفین ) ناسراوه .
ئاژانسی cnn بڵاویکردۆته‌وه زانایان به ئومێدی ئه‌وه‌ن که ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه تازه‌یه ڕوناکی بخاته سه‌ر تێزه‌کانی په‌یوه‌ست به خۆر وه‌ک کێڵگه‌ی موگناتیسی خۆری و مانگ به ده‌وری خۆر .
ستیڤ تۆمزیک زانای بواری بۆشایی ئاسمان له ناوه‌ندی نیشتمانی توێژینه‌وه‌کانی هه‌وا ده‌ڵێت " ئه‌م ته‌وژمانه زانیاریی ووردمان ده‌داتێ له باره‌ی ئه‌م تێزانه‌ی که ده‌توانین له کاتی لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین " .
ته‌وژمه‌کانی ئه‌لفین به کێڵگه‌ی موگناتیسی ده‌گواسترێته‌وه بۆ خۆر .
سکوت ماکنتۆش زانای بواری بۆشایی ئاسمان له په‌یمانگای ساوسویست ده‌ڵێت " ته‌وژمه‌کان به درێژایی کات ڕوونن ، سه‌رچاوه‌شیان خۆره " .