وا ڕاگه‌یه‌ندراوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش ئاماده‌یه هێزی پاسـدارانی شۆڕشی ئێران وه‌کو ڕێـکخراوێـکی تێرۆریستی جیهانی تایبه‌ت ده‌سـتنیشـان بکات.
![]() |
ژماره‌یه‌ک له پاسـدارانی شۆڕشی ئێران (ئه‌رشیفی وێنه) |
ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و هه‌نگاوه به‌ره‌و پـێشه‌وه بڕوات، ده‌بێته یه‌که‌مین جار وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ناوی ده‌سـته‌ی هێزێـکی له‌شـکری وڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆ بخاته سه‌ر لیسـتی گروپـه تێرۆریسـتهکان. ئه‌و هه‌نگاوه ڕێـگه به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌دات ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر هه‌ر دارایـیهکی گروپه‌که و ئه‌ندامه‌کانی و هه‌ر یارمه‌تیـیه‌ک که له‌ناو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه بدرێت.
به‌پـێی هه‌واڵه‌که که له دره‌نگانێـکی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌دا له ڕۆژنامه‌کانی واشـنتۆن پـۆست و نیویۆرک تایمز بڵاوبۆته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زیادبوونی ئه‌و گرژیـیانهیه له نێوان واشـنتۆن و تاران سه‌باره‌ت به چالاکیـیه‌کانی ناوه‌کی ئێران و تاوانه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به‌وه‌ی گوایه ئێران له عێراق و ئه‌فغانسـتان پـشـتیوانی له یاخیبووه‌کان ده‌کات.
تاران له هه‌موو تاوانه‌کانی ئه‌مریکا نکۆڵی ده‌کات، وه ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌یه.کردی
ازدواج موقت
http://ezdevaaj.blogsky.com
ازدواج موقت