دوای کوژرانی په‌نابه‌رێکی سیاسی کوردی ئێرانی له تورکیه به ناوی (ایوب امینی) رۆژی 9/4/2007 سه‌عات یه‌کی پاش نیوه‌ڕۆ، پتر له100 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه (شمال عێراق) به مه‌به‌ستی ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تیی به‌رانبه‌ربه بێته‌فاوه‌تیی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران به نیسبه‌ت ئه‌م رووداوه‌وه و هه‌روه‌ها گوێنه‌دان به چاره‌نووسی نادیار و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی پتر له پێنج ساڵ له تورکیه، چوونه به‌ر ده‌رگای ئۆفیسی ئه‌م رێکخراوه‌یه له ئانکارا. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ئیعتیرازه زۆر هێمنانه و به شێوه‌یه‌کی ئارام وشارستانیانه به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران له جیاتی وڵام دانه‌وه به داخوازه‌کانیان، دیسان به بانگهێشتنی پۆلیسی دژی شۆڕش به شێوه‌یه‌کی زۆر ناشیرین هه‌موو په‌نابه‌رانیان گرت و هه‌تا سه‌عات 7ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران و پاشان هه‌رکه‌سه ره‌وانه‌ی شاری نیشته‌جێبوونی خۆی کرایه‌وه. به هۆی لێدان و ئه‌زیه‌تی په‌نابه‌ران له لایه‌ن پۆلیسه‌وه په‌نابه‌رێک ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه شاری کۆنیا کرا که تا ئێستاش له وه‌زعێکی ناهه‌مواردا ده‌ژی. دیاره وه‌ک هه‌میشه ئه‌م په‌نابه‌رانه دیسان ره‌وانه‌ی دادگاکانی تورکیه ده‌کرێن و ئازار ده‌درێن.
شایانی باسه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره ئه‌م په‌نابه‌رانه بۆ ده‌ربڕینی ئیعتیراز به نیسبه‌ت چاره‌نووسیانه‌وه ده‌چنه به‌ر ده‌رگای رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له ئانکارا، به‌ڵام هه‌موو جاربه بێ گوێدان به داخوازه‌کانیان، پۆلیسی دژی شۆڕ‌شیان ده‌هێننه سه‌ر و به شێوه‌یه‌کی غه‌یره ئینسانی بڵاوه‌یان پێ ده‌که‌ن.
هێشتنه‌وه‌ی پتر له پێنج ساڵی ئه‌م په‌نابه‌رانه له تورکیه، تا ئێستا کاره‌ساتی دڵته‌زێنی زۆری لێ که‌وتوه‌ته‌وه. ئه‌مه سێهه‌مین په‌نابه‌ر له‌م کۆمه‌ڵه په‌نابه‌ره‌یه که به رووداوی دڵته‌زێن گیانی له ده‌ست ده‌دات. ئێمه په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی جارێکی دیکه دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و ده‌وڵه‌تی تورکیه له ئاست هه‌ر روودارێک که بۆ ئه‌م په‌نابه‌رانه بێته پێش به به‌رپرس ده‌زانین، چونکه ئه‌وان ئه‌م په‌نابه‌رانه‌یان به بێ هیچ هۆیه‌ک ودوور له هه‌ر چه‌شنه هاوکاریه‌کی پزیشکی، ماڵی، ژیان و گوزه‌ران، کار وگیروگرفتی ئیقامه‌تی کاتییان ، بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له تورکیه راگرتوه به بێ ئه‌وه‌ی بیرله دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌کی پایداروئهساسی بکه‌نه‌وه‌و کۆتایی به‌و هه‌موو مه‌ینه‌تیانه بێنن.
جارێکی دیکه داوا له هه‌موو رێکخراوه سیاسیه‌کان، کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆست و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ ده‌که‌ین له ئاست ئه‌م زۆڵمانه که ده‌رحه‌ق به‌م کۆمه‌ڵه ئینسانه ئازادیخوازه له‌لایه‌ن کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و ده‌وڵه‌تی تورکیه‌وه ره‌وا ده‌بینرێ، بێده‌نگ نه‌بن و به پێی توانا فشار بخه‌نه سه‌ریان بو ئه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌کی گونجاو بۆ ئه‌م کێشه‌یه ببیننه‌وه.کردی
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه (شمال عراق)