 |
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 6/ 8، له رێگه‌ی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی ئێران-ه‌وه بڵاویکرده‌وه که حکومه‌تی تاران 200 که‌سی هانده‌رانی میوزیکی له ناوچه‌یه‌کی نهێنیدا ده‌ستگیرکردوه که سه‌رقاڵی گێڕانی کۆنسێرتێکی مۆسیقا بون له‌و شوێنه‌دا، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرشێکیان ده‌کرێته سه‌رو ژماره‌یه‌کیان لێدهستگیردهکهن که لێًپرسراوانی ئه‌و وڵاته ئه‌و گه‌نجانه‌یان به وه تۆمه‌تبارکردوه که یاساکانی ئیسلامیان پێشێلکردهوهو کاره‌کانیشیان به کرده‌وه‌یه‌کی خراپ وه‌سفکردوه.
یه‌کێک له شایه‌تحاڵه‌کان به‌ئاژانسه‌که‌ی راگه‌یاند، له‌کاتی ته‌واوبونی کۆنسێرته‌که‌دا که له‌شارۆچکه‌ی کاره-ی رۆژئاوای تارانی پایته‌خت که له ژێرزه‌مینێکدا رێکخرابوو،پۆلیس هه‌ڵیکوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه گه‌نجه‌و دهستگیریکردون، هه‌روه‌ها ناوبراو که له‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کرێت ئاماده‌نه‌بوو ناوی ئاشکرابکرێت، وتیشی، پۆلیس کۆمه‌ڵه گه‌نجێکی ده‌ستگیرکردوه که تامه‌زرۆی مۆسیقانو ویستویانه چێژ له‌و حه‌زه‌ی خۆریان وه‌ربگرن.
هاوکات هه‌واڵه‌که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌وه پشتڕاسکرایهوه، ئه‌وه‌ش پاشئه‌وه‌ی عه‌لی فه‌رهادی، به‌رپرسی دادگایه‌کی تایبه‌تی تاران، رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی که له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا ده‌ستگیرکراون 230 کهسنو زۆربه‌شیان له‌گه‌نجه ده‌وڵه‌مه‌ندو خانه‌دانه‌کانی تارانن که بێ‌ئاگان له ده‌رئه‌نجامه خراپه‌کانی ئه‌و جۆره کارانه، هه‌روه‌ها کچێکی گۆرانی بێژ‌و چه‌ند باندێکی مۆسیقاژه‌ن له نێو ئه‌و دهستگیرکراوانهدان.
شایانی باسه له‌وکاته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه مه‌زهه‌ب به‌سه‌رکردایه‌تی که‌سێتیه ئاینیه‌کانیان له ساڵی 1979 له‌رێگه‌ی شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ریه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست، هیچ جۆره ئاهه‌نگێکی ره‌شبه‌ڵه‌ک به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه رێگه‌ی پێ‌نادرێت، ئه‌وه‌ش بۆ بنه‌بڕکردنی ئه‌و دیاریده‌یه‌ی که خۆیان ناویان ناوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی نائه‌خلاقی. کردی
http://www.kurdsat.tv/Zyatir.aspx?CoriHewal=Cihani&Rizbendi=1183 |