نووسینی: ده‌یڤید سپێنگله‌ر و/ له ئینگلیزییه‌وه: عه‌لی حه‌سه‌ن زه‌ڵمی
ئه‌و پرسیاره‌ی که ئێستا له مێشکی ژماره‌یه‌کی زۆر له سیاسه‌تمه‌دارانی جیهاندا هه‌یه ئه‌وه‌یه ئاخۆ ولاَتانی رِۆژئاوا چ شتێک بده‌ن به کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و ولاَته واز له پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنن و هاوکاری پارته چه‌کداری و میلیشیاکانی ناو عێراق و فه‌له‌ستین و لوبنان نه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و حکومه‌تی ئه‌و ولاَتانه نه‌جه‌نگن. خاڵێک هه‌یه پێویسته له‌بیرمان نه‌چێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که باری ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌نده داته‌پیوه که ناکرێت باسی لێوه بکرێت. ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی رِێژه‌ی بێ‌کاری بکه‌ین له ناو کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ئه‌وا تێده‌گه‌ین که رِێژه‌ی بێ‌کاری له‌و ولاَته ئێستا ده‌گاته (30%) و رِێژه‌ی بێ‌کاری گه‌نجانیش ده‌گاته (50%). ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له دانیشتوانی ئه‌و ولاَته به‌و خۆراک و یارمه‌تیه ده‌ژین که حکومه‌ت ده‌یانداتێ. (40%)ی ئه‌و دانیشتوانه‌ی که له بژێوی رِۆژانه‌یدا پشت به کشتوکاڵ نابه‌ستن له لایه‌ن به‌رپرسانی ولاَته‌وه دامه‌زراون و ئه‌وه‌ش رِێژه‌یه‌کی زۆره له‌گه‌ڵ ولاَتانی دیکه‌ی ناوچه‌که، بۆ نموونه ئه‌و رِێژه‌یه له پاکستان ته‌نیا (17%)یه. له ماوه‌ی ده ساڵی داهاتوودا کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێته ولاَتێکی سه‌ره‌کی له ولاَتانی جیهان بۆ هێنانه ناوه‌وه‌ی تۆرِی ئه‌نته‌رنێت و سوود وه‌رگرتن لێی و له‌و کاته‌شدا به‌رپرسانی ئه‌و ولاَته توانای ئه‌وه‌یان نابێت که چی دیکه پێداویستی خۆراک بده‌نه دانیشتوانی ولاَته‌که‌یان. له هه‌مان کاتیش‌دا پێویسته له‌بیرمان نه‌چێت باری ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران له به‌رده‌م هه‌رِه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌دایه. ژماره‌یه‌کی زۆر له سیاسه‌تمه‌دارانی جیهانی پێیان وایه به‌رپرسانی ئه‌و ولاَته ناتوانن له سه‌ر سه‌رکێشیه‌کانیان به‌رده‌وام بن و له ماوه‌یه‌کی زۆر نزیکدا تووشی چه‌ندین کێشه‌ی گه‌وره ده‌بنه‌وه. ئێستا رِێژه‌ی هه‌لاَوسان له کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گاته رِێژه‌ی (20%) و ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رفراوانبوونی باری ئابوری. دیاره ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌کی رِوون و ئاشکرایه بۆ ئه‌وه‌ی که داهاته‌کانی ئه‌و ولاَته به‌ره‌و ته‌واوبوون و له‌ناوچوون ده‌چن. ئێستاش به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران په‌نایان بردووه بۆ چاپه‌مه‌نیه‌کان وه‌کو به‌دیلێک بۆ باج ئه‌وه‌ش شتێکی زۆر سه‌یره. کاتێکیش ده‌بینین به‌رپرسانی ئه‌و ولاَته توانای ئه‌وه‌یان نیه دراوی ولاَته‌که‌یان جێگیر بکه‌ن ئه‌وه‌مان بۆ رِوونده‌بێته‌وه کێشه‌یه‌کی گه‌وره رٍِووبه‌رِووی باری سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران بوه‌ته‌وه. به‌لاَم ئه‌و پرسیاره‌ی که لێره‌دا دێته پێشه‌وه ئه‌وه‌یه ئایا به‌رپرسانی ئه‌و ولاَته چۆن باس له‌و کێشانه ده‌که‌ن. له (19)ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ولاَته‌که‌ی ( ئیرنا) نکۆڵی له‌و رِاپۆرته کرد که ئاماژه‌ی به‌وه ده‌دا به‌رهه‌مه هێنراوه‌کان بۆ ولاَته‌که‌ی بۆ هه‌ر ساڵێک ده‌گاته (60) بلیۆن دۆلار. له هه‌مان کاتدا ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌وڵێکی دیکه‌ی دا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لاَوسان و فشاره‌ی که‌وتوه‌ته سه‌ر بانقه حکومی و تایبه‌تیه‌کان به رِێژه‌ی (14%) ه‌وه بۆ (12%). ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یه‌وێت خزمه‌تی دانیشتوانی ولاَته‌که‌ی بکات ده‌بێت هه‌وڵی ته‌واو بدات بۆ به‌ره‌و پێشبردنی بواری ئابووری ولاَته‌که‌ی. ئه‌گه‌ر هاتوو نرخی شت و مه‌ک له‌و ولاَته به شێوه‌یه‌کی خێراتر له نرخی پاره به‌رز بوه‌وه ئه‌وا هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌توانن پاره وه‌ربگرن له بانقه‌کان ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌ست ده‌که‌ن به کرِینی شت و مه‌ک و پێداویستی. ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شت و مه‌ک و لاوازبوونی چالاکی ئابووری و ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی بریتیه له داته‌پینی بواری ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران. به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ولاَته‌که‌یان به هۆی پاراستنی به‌رژه‌وندیه سیاسیه‌کانیان تووشی کێشه‌ی ئابووری بێت ئه‌وا ئه‌و کێشه‌یه ده‌بێته رِێگایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی پێکهاته‌کانی ولاَته‌که‌یان یه‌کگرتوو بن و پشتگیری له سیاسه‌تی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌ن و سوور بن له سه‌ر دژایه‌تیکردنی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ولاَتانی رِۆژئاوای هاوپه‌یمانی. پێگه‌ی دیمۆگرافی کۆماری ئیسلامی ئێران له ولاَته‌که‌یان کردووه که وه‌کو ئیمپراتۆریه‌تێک گه‌شه بکات و کاریگه‌ری هه‌بێت. کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ شتێک نارێته ده‌ره‌وه‌ی ولاَت جگه له نه‌وت و فه‌رش و میوه‌ی وشک و توانای ئه‌وه‌شی نیه هیچ شتێک دروست بکات که ولاَتانی دیکه‌ی بیکرِن و پێویستیان پێی هه‌بێت. ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رِێژه‌ی بێ‌کاری به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له ناو کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رز بێته‌وه و نزیکه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ولاَته به شێوه‌یه‌کی ئاسان کاریان ده‌ست نه‌که‌وێت. خراپبوونی باری ئابووری ولاَتیش هۆکارێکه بۆئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌نجانی ولاَت که ئیشیان ده‌ست ناکه‌وێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێوی رِۆژانه‌یان ببنه سه‌رباز و له ماوه‌ی بیست ساڵی داهاتووشدا ئه‌م بیرۆکه‌یه به شێوه‌یه‌کی وه‌ها سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت که رٍِێژه‌ی سه‌ربازانی ئه‌و ولاَته دوو سێ هێنده‌ی ئێستا ده‌بێت و رِێژه‌ی زیندانیانیش به هه‌مان شێوه‌ی سه‌ربازانی لێدێت. باشه ده‌رئه‌نجامی باری ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران چۆن چۆنی ده‌بێت و چی به‌سه‌ر دێت؟ به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانین بڵێین که بۆ قسه‌کردن له سه‌ر ئه‌و پرسه دوو رِێگا و دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه. یه‌که‌میان: پێده‌چێت کۆماری ئیسلامی ئێران سیناریۆی ساڵی (1987)ی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت دووباره بکاته‌وه، ئه‌وه‌ش کاتێک میخائیل گۆرباچیبڤی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاته‌ی سۆڤیه‌ت دانی به‌وه‌دا نا که کۆمیونیزم بوویه فاکته‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت له به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانیدا خۆی نه‌گرێت و پارچه پارچه بێت. ئێستا رِووسیا ئه‌و ولاَته نیه که به هیچ شێوه‌یه‌ک و له هیچ بوارێک‌دا کێبه‌رکێی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بکات. ئه‌گه‌ر و رِێگای دووه‌م بریتیه له‌وه‌ی که پێده‌چێت کۆماری ئیسلامی ئێرن ببێته ئیمپراتۆریه‌تێک له رِۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاستدا. به‌رپرسانی ئه‌و ولاَته به شێوه‌یه‌کی زۆر زیره‌کانه و دانایانه مامه‌ڵه ده‌که‌ن. به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکاری پارته شیعه‌کانی ناوعێراق و لوبنان ده‌که‌ن. سوپای مه‌هدی موقته‌دا سه‌در هه‌موو هاوکاریه‌کی له کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌رده‌گرێت و بوه‌ته سه‌ره‌کیترین کێشه‌ش له به‌رده‌م پرۆژه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا. له هه‌مان کاتیش‌دا به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکاری حزبولاَی لوبنان و پارتی ئه‌مه‌لی شیعه ده‌که‌ن و ئه‌و دوو پارته‌ش ئێستا به‌ربه‌ستی زۆر گه‌وره‌ن له به‌رده‌م حکومه‌ت و سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ولاَتانی ئه‌وروپا و ولاَتانی عه‌ره‌بی له لوبنادا. به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نیا هاوکاری شیعه‌کان ناکه‌ن، به‌ڵکو هاوکاری پارت و گروپه سوننه‌کانیش ده‌که‌ن، بۆ نموونه له ساڵی رِابردوه‌وه هیچ ولاََتێک جگه له کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکاری حکومه‌تی فه‌له‌ستینی نه‌کردووه که حه‌ماس به‌رِێوه‌ی ده‌بات و حه‌ماسیش پارتێکی سوننه‌یه. ژماره‌یه‌کی زۆر له سیاسه‌تمه‌دارانی جیهان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوشێوه‌ی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت تووشی پارچه پارچه بوون و رِووخان بێت، به‌رپرسانی ئه‌و ولاَته ئه‌وه‌نده زیره‌ک و به‌توانان ولاَته‌که‌یان ده‌که‌نه ته‌نیا هێزی ده‌سه‌لاَتداری ناوچه‌ی رِۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست. ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری فاکته‌ری رِووخانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت بکه‌ین ئه‌وا بۆمان رِوون ده‌بێته‌وه جیاوازییه‌کی گه‌وره له نێوان ئه‌و جه‌نگه سارده‌ی که له نێوان ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت به‌دیده‌کرا له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نگه سارده‌ی ئێستا له نێوان ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه به‌رچاو ده‌که‌وێت. پاش ئه‌و شه‌رِه سارده ته‌نیا کۆمیونیستێک که مابوونه‌وه و پشتگیریان له ستالین ده‌کرد له زانکۆ رِۆژئاواییه‌کان وانه‌یان ده‌گوته‌وه. ته‌واوی کۆمیونسته‌کانی رِووسیا یان مردبوون یان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌هایان هه‌بوو توانای ئه‌وه‌یان نه‌مابوو به‌ره‌نگاری له ستالین و رِێبازه‌که‌ی بکه‌ن. پێش سالاَنی (1980) کان ته‌نیا ژماره‌یه‌ک کۆمیونیست مابوون که له ناو حکومه‌تدا رِۆڵێکی کاریگه‌ریان هه‌بێت و ئه‌وانیش زۆر ترسنۆک بوون و به شوێن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیاندا ده‌گه‌رِان. له ناو ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانیش ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م کۆمیونیست هه‌بوون که به شێوه‌یه‌کی چالاکانه ئیشیان ده‌کرد که یه‌کێک له‌وانه ڤلادیمیر پۆتینی سه‌رۆکی ئێستای رِووسیا بوو. ئه‌م پیاوانه هیچ هۆیه‌کیان نه‌ده‌بینی بۆئه‌وه‌ی شه‌رِ له پێناو کۆمیونیزمدا بکه‌ن و ئه‌وه‌ش ته‌نیا (70) ساڵ پاش شۆرِشی رِووسی بوو. ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌یری کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌ین ئه‌وا ده‌زانین که ته‌نیا (30) ساڵه شۆرِشی ئیسلامی ئێران رِوویداوه. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی که له‌و شۆرِشه‌دا رۆلًَی گه‌وره‌ی گێرِا و ئێستاش ناوبراو به هه‌مان شێوه قوتابیه‌کی ئایه‌تولاَ عه‌لی خامه‌نه‌یی رِابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانه. ژماره‌یه‌کی زۆر له دانیشتوانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌نده باوه‌رٍِیان به مه‌زهه‌بی شیعه و ئاینی ئیسلام هه‌یه که ئاماده‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ک شه‌رِ بۆ مانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌ن که یه‌که‌مین ولاَته هاوکاری شیعه و پارته چه‌کداریه ئیسلامیه‌کان ده‌کات. نابێت ئازایه‌تی سه‌ربازانی کۆماری ئیسلامی ئێرانمان له کاتی شه‌رِی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئه‌و ولاَته و رِژێمی سه‌دام حوسێن دا له بیر بچێت. له‌و شه‌رِه‌دا ته‌واوی ولاَتانی عه‌ره‌بی و رٍِۆژئاوا له ناویشیاندا ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هاوکاری سه‌دام حوسێنیان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی شکست به کۆماری ئیسلامی ئێران بهێنێت ئه‌وه له کاتێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران دوو ساڵ بوو شۆرِشی ئه‌نجامدا بوو و هێشتا ته‌واو دامه‌زراو نه‌بوو. ده‌رئه‌نجامی شه‌رِه‌که رِوون و ئاشکرا بوو و تیایدا کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و سه‌دامیش سه‌دان ملیۆن دۆلار له سه‌ر ئه‌و شه‌رِه قه‌رزار بوو. ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و کاته بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی مه‌لایان له‌و ولاَته شه‌رِیان ده‌کرد ئێستا زیاتر و به‌هێزتریش بوون. ئه‌وه سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی پێگه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر به‌هێزه و کرده‌ی سه‌ربازیش ناتوانێت چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و ولاَته بکات. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له هه‌ندێک حاڵه‌تدا رِه‌خنه له ئۆپۆزسیۆنی ناو ولاَت ده‌گرێت به‌وه‌ی که ئه‌وان به‌ربه‌ستێکن له‌به‌رده‌م ئه‌و کێشه ئابووریانه‌ی رِووبه‌رِووی ولاَته‌که‌ی بونه‌ته‌وه. سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران نکۆڵی له هه‌موو ئه‌و رِاپۆرتانه ده‌کات که ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا کێشه‌ی زیاتری ئابووری رِووبه‌رِووی دانیشتوانی ولاَته‌که‌ی بونه‌ته‌وه. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه له ماوه‌ی ده‌سه‌لاَتیدا رِێژه‌ی بێ‌کاری زۆر که‌مبوه‌ته‌وه. هه‌میشه له سیاسه‌تدا ده‌بێت رِێگایه‌ک بۆ ولاَتێک یان که‌سێک دابین بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی له کێشه‌کان رِزگاری بکه‌یت. به‌لاَم کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناتوانێت هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دابین بکات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و ولاَته بگه‌نه رِێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا و که‌سانی وه‌کو رِه‌فسه‌نجانی و خاته‌می و عه‌لی لاریجانیش ناتوانن رِێگر بن له به‌رده‌م به‌رپرسانی ئه‌و ولاَته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو چاره‌سه‌ر بکه‌ن.کردی سه‌رچاوه: ASIA TIMES ONLINE.COM
http://www.hewlerpost.com/article.php?id=3881 |