![]() ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆک له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ (پێنجشه‌ممه)دا ئه‌م دیارده‌یه‌یان تاوتوێکردو پاشان دکتور (فازل عومه‌ر) سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ناوبراو له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: یاداشتنامه‌کمان ئاراسته‌ی کۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه و تێیدا داوامان له رێکخراوه‌که کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێک بۆ ئه‌م دیارده دابنێت، جگه له‌مه‌ش ئاماژه‌مانداوه که ئه‌رکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کارێکی مرۆییه و نابیت به هیچ شێوازێک هاوڵاتیانی وڵاتێک له وڵاتێکی دیکه‌دا ناوونوس بکرێن. |