روژی یه‌کشه‌ممه 29/4، له روداوێکی سه‌رسوڕهێنه‌ردا له شاری ژێنگاژۆ_ی وڵاتی چین ، پشیله‌یه‌کی مالًی بێچووه سه‌گێکی بوو. ئه‌م روداوه سه‌رنجی دانیشتوانی شاره‌که‌ی راکێشاوه‌و په‌یتا په‌یتا رووده‌که‌نه ماڵی خاوه‌ن پشیله‌که بۆ بینینی ئه‌و بێچووه سه‌گه. ژانگ قیمین که‌خاوه‌نی پشیله‌که‌یه رایگه‌یاند "ئه‌و پشیله دایکه‌یه 4 بێچوی بووه، یه‌کێکیان له‌وانی تر جیاوازه‌و کلکی که‌مێک له‌کلکی ئه‌وانی تر کورتتره و ده‌م و لوت و چنگه‌کانی به‌ته‌واوه‌تی له‌هی سه‌گ ده‌چن." خاوه‌نی پشیله‌که رایگه‌یاند که دوو ساڵ زیاتره ئه‌و پشیله‌یه‌ی هه‌یه‌و چه‌ند جارێکی تر زاوه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌م جاره سه‌گی ببێت و راشیگه‌یاند رێگه‌ی به‌پشیله‌که‌داوه به‌ئاره‌زووی خۆی بچێته ده‌ره‌وه‌و تێکه‌ڵ به پشیله‌ی تر ببێت و زۆرجاریش به‌درێژایی شه‌و له‌ده‌ره‌وه ماوه‌ته‌وه....کردی |