کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه
پـشـتڕاستی کردۆته‌وه که حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی به‌شـداری له‌و کۆنفرانسه سه‌ره‌کیـیه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌دا ده‌کات که له‌م هه‌فته‌یه‌دا له وڵاتی میسر سه‌باره‌ت به عێراق سـازده‌درێت.
له ڕاگه‌یاندنێـکی ئۆفیسی نوری ئه‌لمالکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقدا هاتووه سه‌رۆکی ئێران له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا به ڕێبه‌ری عێراقی گوتووه تاران به‌شـداری له‌و کۆنفرانسه‌دا ده‌کات.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه به ماوه‌یه‌کی که‌م پاش ئه‌وه هات که ئێران گوتبووی گه‌وره کاربه‌ده‌ستی ئاسایشی نیشـتیمانی خۆی عه‌لی لاریجانی ده‌نێرێت بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌و کۆنفرانسه.
ئه‌م کۆنفرانسه دوو ڕۆژیـیه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شه‌رم ئه‌لشه‌یخی وڵاتی میسر ده‌ستپـێـده‌کات.
کۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌شـداری له‌م کۆنفرانسه‌دا ده‌کات شـان به شـانی نوێنه‌رانی وڵاتانی دراوسێی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
له لایه‌کی تریشه‌وه گه‌وره سه‌رکرده‌ی له‌شـکری ئه‌مریکا له عێراق هێزی تایبه‌تی ئه‌لقودسی ئێران به کۆمه‌کـکردنی ڕێـکخراوێـکی نهێنی ناو عێراق گوناهبار ده‌کاتله .... کردی لایه‌ن VOA News